بەرهەم ساڵح داوا لە بەرپرسانی كەركووك دەكا پاڵپشتی لە هەوڵەكانی حكوومەتی نوێی هەرێم بكەن

بەرهەم ساڵح داوا لە بەرپرسانی كەركووك دەكا پاڵپشتی لە هەوڵەكانی حكوومەتی نوێی هەرێم بكەن
بەرهەم ساڵح سەرۆكی حكوومەتی پێشووی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەم تاوتوێی دۆخی خزمەتگوزارییەكانی لە پارێزگەكەی لەگەڵ بەرپرسانی كەركووك كرد و داوای لێ كردن پاڵپشتی لە هەوڵەكانی حكوومەتی داهاتووی هەرێم بكەن.

بۆ ئاگەداربوون لە دۆخی شارەكە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح بە سەردانێك گەیشتە تەلاری پارێزگەی كەركووك.

دلێر سەمەد بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگەی كەركووك بە (ئاكانیوز) رای گەیاند، سەردانی ساڵح بۆ پارێزگەكە بەمەبەستی ئاگەداربوونە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و كەرتی خزمەتگوزاری لە پارێزگەكە، وێڕای داوای پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكوومەتی داهاتووی هەرێم.

زیاتر گوتی، ساڵح لە سەردانەكەدا چاوی بە نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك و حەسەن تۆران سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگەكە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەركووك كەوت و باسی كڕینی كارەبا و پاڵپیشتیكردنی پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەی لە پارێزگەكە لەگەڵ كردن.
Top