سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته سۆفیای پایته‌ختی بولگاریا له‌لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پێشوازی كران
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی له لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسانی بولگاریاوه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا .
پاش سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ سۆفیا، بڕیاره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانی فه‌رمیی به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ بكه‌وێت به مه‌به‌ستی سازدانی دیدار و دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك ئۆباما و جێگره‌كه‌ی جۆ بایدن و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك بارزانی له‌م سه‌ردانه‌یدا ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و دیدوبۆچوون و هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان له هه‌مبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌دا ده‌خاته روو.
قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمیش له ئه‌مه‌ریكا یاوه‌ری شانده‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌بێت له‌و وڵاته و له‌دوای ئه‌و سه‌ردانه‌شی، سه‌رۆك بارزانی به‌ره‌و هه‌نگاریا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و له‌وێش له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه و پرسی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هه‌نگاریا تاوتوێ ده‌كات.