ڕۆژ نووری شاوێس نوێنەری سەرۆكی هەرێم دەبێ لە لوتكەی عەرەبی

ڕۆژ نووری شاوێس نوێنەری سەرۆكی هەرێم دەبێ لە لوتكەی عەرەبی
بانگهێشتتنامەی بەشداری لە كۆردنەوەی لوتكەی عەرەبی ئاراستەی سەرجەم لایەنەكانی هەرێم و عێراق كراوە و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد كە رۆژ نووری شاوێس بە نوێنەرایەتیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لوتكەكە دەكات كە سبەی لە بەغدا دەست پێ دەكا.

عارف تەیفور جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی كە سبەی پێنجشەم لە بەغدا ساز دەكرێ، بانگهێشتننامەی رەسمی ئاراستەی بۆ سەرجەم حزبە سیاسییەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە كراوە بۆ بەشداری لە كردنەوەی كۆنگرەكە.

تەیفوور ئاشكرای كرد، نوێنەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژ نووری شاوێس جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقە سبەی بەشداری لە كۆنگرەی لوتكەی عەرەبی دەكات،

Top