حكوومه‌تى هه‌رێم: به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ڕاده‌گرین ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌ى كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت نه‌دات
گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ماڵپه‌رى ئیلاف بڵاویكردۆته‌وه تیادا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه كه سه‌ره‌راى خه‌رجى به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستاندا، به‌ڵام وه‌زاره‌كه‌یان ئاستى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتى بۆ په‌نجا هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌م كردۆته‌وه و ئه‌گه‌ریش به‌غدا له‌و مانگه‌دا پاره‌ى كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت نه‌دات، ئه‌وا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت راده‌گرێت.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى ئه‌وه‌شى راگه‌یاندوه كه وه‌زاره‌كه‌یان له تواناى دایه رێژه‌ى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت زیاد بكات ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ند بێت به پێدانى پاره به‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستاندا به‌دواى نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێن.