وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان تیمه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کانی زنجیره چیای حه‌مرین به‌سه‌ر کردنه‌وه
له‌م به‌سه‌ر کردنه‌وه‌یدا وێرای ده‌ست خۆشی کردن و به‌رز نرخاندن هه‌وڵ ماندوبونیان و داوای لێکردن هه‌وڵه‌کانیان چر تر بکه‌نه‌وه له پێناو په‌له کردنی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانه که به‌گوێره‌ی شاهید حاڵه‌کانی ژماره‌یه‌که‌ی زۆره و پێویستی به کات ده‌بێ، .
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌فده‌که و سه‌رۆکی تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌کان له‌و ناوچه‌یه سه‌ردانی شوێنی ده‌وروبه‌ری گۆره‌که‌یان کرد که گومانی لێده‌کرێ گۆری زۆری به‌کۆمه‌ڵی تێدا بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆکی تیمی هه‌ڵدانه‌وه گۆره بهکومهڵهکانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی رایگه‌یاند که زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌رهێندراون ژن و منداڵن و له ئێستادا یه‌که‌م گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ کاری له‌سه‌ر ده‌کرێ. وگه‌ران و پشکنین له‌و سنوره به‌رده‌وامه‌ی ده‌بێ تاکو سه‌رجه‌م ئه‌و گۆره به‌کۆمه‌ڵانه‌ی ده‌دۆزرێنه‌وه هه‌ڵده‌درێنه‌وه.
شایانی باسه گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کانی حه‌مرین دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند گۆره به‌کۆمه‌ڵه دێ که له ناوچه‌ی مه‌هاری له دیوانیه ده‌رهێندراون که ژماره‌یان 730 روفات ده‌بێ و له ئێستادا به‌شی زۆریان هێنراونه‌ته‌وه هه‌رێمی کوردستان و نمونه‌ی ئێسکیان لێوه‌رگیراوه و چاوه‌رێ ده‌کرێ له مه‌راسیمێکی شایسته‌دا له مۆنۆمێنتی چه‌مچه‌ماڵ به‌خاک بسپێردرێن.