محەمەد مووسا لە شوێنی كەمال كەركووكی سوێندنی یاسایی خوارد
كۆبوونەوەكەى پەرلەمانى كوردستان بە سەرۆكایەتى ئەرسەلان بایز دەستى پىَ كرد و تیایدا محەمەد مووسا مستەفا لە شوێنى كەمال كەركووكى سەرۆكى پێشووى پەرلەمانى كوردستان سوێندى یاسایی خوارد و دەستى بە كارى پەرلەمانتاری كرد.
دواتر ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری خوێندەوە كە تایبەت بوو بە خستنەڕوو و گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازى یاسایی هەمواركردنى یاسای یەكەتیى مامۆستانى كوردستان ژمارە (4)ی ساڵی 2004، هەروەك خستنەڕوو و گفتوگۆی پێشنیازى یاساى لێبووردنى گشتى لە هەرێمى كوردستان.