لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: داشکاندنی نرخی گەشتکردن بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنووسان ڕەزامەندیی گەورەتری دەوێت
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، کاروان ئەنوەر، بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: \"دوای گفتوگۆکردنمان بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەک بکەین، کە سەرجەم ئەندامانی لقەکەمانی لێ بێبەش نەبێت و سەرجەمیان بگرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە توانیمان لەگەڵ نوێنەری سلێمانی کۆمپانیای (دووکان ئایر) داشکاندنی نرخی گەشتەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان بخەینە بەر باس و لێکۆڵینەوە، ئەویش لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکە لە وڵاتی ئەڵمانیا(نەوزاد دزەیی) قسەی کردبوو، خۆشبەختانە وتیان بیرۆکەکەمان لا پەسەندە و با بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەووە، ئێمەیش بە نووسراوی ڕەسمی دەستمان کرد بە جێبەجێکردنی و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا وەڵامیان داینەوە\"".
ئەنوەر گوتیشی: \""ئەوان گوتیان ئەگەر بتانەوێت دەتوانین بە پشتگیریی لقەکەی ئێوە، هەر ڕٶژنامەنووسێک سەفەر بۆ دەرەوەی وڵات بکات، لە %30 نرخی بلیتەکەی بۆ دادەشکێنین، یاخود خۆتان وەکو پشکێک لە کۆمپانیاکەی ئێمە دەتوانن بلیت بفرۆشن و لەبەرامبەر فرۆشتنی هەر بلیتێکیش لە%5 بۆ ئێوەیە، بهڵام دەمانەوێت ڕۆژنامەنووسان سودمەند بن، هەر بۆیە %30ـیەکەمان دەوێت\"".
سەبارەت بەوەی بۆچی تەنها بۆ لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان کراوە و سەرجەم ئەندامان ناگرێتەوە گوتی: \""حەوتهەزار ڕۆژنامەنووس لە کوردستان هەیە، بەڵام لە لقی سلێمانیدا تەنها دوو هەزار ڕٶژنامەنووس هەیە، حەوت هەزارەکە ڕەزامەندییەکی گەورەتری دەوێت و دەکرێت ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لەگەڵ هەمان کۆمپانیا ئهو رێککهوتنه ئەنجام بدەن، دڵنیایشم ئەگەر بە شێوازێک لە شێوازەکان سەندیکا داوایان لێ بکات ئەو کۆمپانیایه رازای دهبێت.\"""