سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیدارى و پیاوانى ئایینى و ئه‌كادیمى و كه‌سایه‌تى و پیاوماقوڵانى ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى كۆبووه‌وه
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵلا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامیى كوردستان له وته‌یه‌كدا چه‌ند داواكارییهكى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى خسته ڕوو كه په‌یوه‌ندییان به بوارى خزمه‌تگوزارى و گه‌شتوگوزارى و پێشینه‌ى خانوبه‌ره و فراوانكردنى رێگه و بانه‌كان و پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له مین و دروستكردنى خانوو به‌ره بۆ كه‌م درهامهتان و دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ى كۆلیژى كشتۆكاڵ و دۆسیه‌ى قوربانیانى ئه‌م دواییه‌ى ده‌ڤه‌ره‌كه و روونیكرده‌وه كه گردبوونه‌وه‌ى ئه‌م دواییه‌ى جه‌ماوه‌رى ناوچه‌كه له قه‌زاى چۆمان بۆ ئه‌وه بووه كه تاوانباران به سزاى یاسایى خۆیان بگه‌ن .
سه‌رۆك بارزانى وێراى ئاماژه كردن به پێگه‌ى ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى له شۆڕش و خه‌بات و تێكۆشاندا كه چه‌نده‌ها رۆڵه‌ى قاره‌مانى وه‌كو شه‌هید و خه‌باتكار پێشكه‌ش به كوردستان كردووه ، رایگه‌یاند كه ئه‌و ناوچه‌یه ته‌نها ناوچه بوو كه شه‌و و رۆژ له ژێر تۆپبارانى رژێم بووه و خه‌ڵكه‌كه‌ى له پێناو كورد و كوردستاندا زه‌ره‌رو زیانێكى زۆریان پێگه‌یشتووه بۆیه ئه‌مرۆ وه‌ك وفایهك بۆ ئه‌و ناوچه‌یه پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بێته خزمه‌تكردن و ئه‌مه‌یش پێش هه‌موو كه‌سێك به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمى ده‌زانم، چونكه هیچ گوندێك نه‌ماوه له‌و ناوچه‌یه نان و نمه‌كمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌یدا نه‌كردبێ.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناوچه‌كه‌ش سه‌رۆك بارزانى وێراى نیگه‌رانى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى بۆ بنه‌ماڵه‌ى هه‌ر دوو جوانه‌مه‌رگ و خه‌ڵكى ناوچه‌كه ته‌ئكیدى كرده‌وه كه پێویسته له هه‌رێم یاسا سه‌روه‌ر بێت و له‌مباره‌وه رێنوێنى خۆى داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ گرتنه به‌رى رێوشوێنى یاسایى.
ئه‌مه‌و ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه سوپاسى سه‌رۆك بارزانى یان كرد بۆ ئه‌و دیداره و هه‌روا بۆ پشتگیرى به‌رێزیان له گشت داخوازییه‌كانیان.