شوێنەوارەكانی كوردستان دەكرێنە ملوانكەی گەشتیاری و بە خەڵات دەدرێنە گەشتیاران
نادر رۆستی،گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە هەرێمی كوردستان زۆر شوێنەواری مێژویی و گرنگمان هەیەو بەپێی پلان و بەرنامەیەك دەمانەوێت لە بەهێزكردنی كەرتی گەشتیاری هەرێم سودیان لێببینین. یەكێك لەو هەنگاوانەشمان بریتیە لە دروستكردنی مەدالیای گەشتیاری و دانان یان هەڵكەندی وێنەی شوینەوار لەسەر ئهو مهدالیایانه.
نادر رۆستی، گوتی: بۆ ئەو مەبەستەش هاوكاریی هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە لە رێگەی پیشە و بەهرەكانیانەوە ئەو كارەمان بۆ بكەن كە زیاتر لە مادەی برۆنز سیرامیك و كریستاڵ دروست دەكرێن.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، ههروهها گوتی: بە نیازین ئەو مەدالیایانە وەك خەڵاتێك بدەینە گەشتیاران یان كاتێك سەردانی وڵاتێك دەكەین بە خەڵات بە ئەندامانی شوێنی كۆبونەوەكەی بكەین كە ئەمەش سەرەتایەك دەبێت بۆ ناساندنی ناوچە شوێنەواریەكانی هەرێم و راكێشانی گەشتیار بۆیان.