سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌رپرسی نوێی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا، به‌رپرسی نوێی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له عیراق ستایشی رۆڵی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه و رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندی رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كی نموونه‌ییه و له ئاستێكی زۆر باش‌دا هاریكاری رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن و به پشتیوانی هێزه‌كانی هه‌رێمیش سه‌ردانی شوێنه‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه هاریكارییه‌كانی رێكخراوه‌كه له هه‌رێمی كوردستان كه‌متره له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عیراق ، چونكه هه‌رێم پێویستی به‌و هاریكارییانه نه‌بووه به‌هۆی سه‌قامگیری ره‌وشه‌كه‌ی .
سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشی له هاوكارییه‌كانی رێكخراوه‌كه كرد به‌تایبه‌تی له شه‌سته‌كان و ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان و دوای راپه‌ڕین. هاوكات پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌رپرسی نوێی رێكخراوه‌كه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه و ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی خسته ڕوو بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان له هه‌رێم و داوای لێ‌كردن كه به وردییه‌وه چاودێری ره‌وشی هه‌رێم بكه‌ن و له هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك ئاگاداری بكه‌نه‌وه.