له هۆڵه‌ندا ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نه‌مر کرایه‌وه
ساسان ده‌روێش – هۆڵه‌ندا
بۆ به‌رز و پیرۆز ڕاگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری سی وسێیهه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی باوکی ڕۆحی وسیمبولی نه‌ته‌وه‌ی کورد بارزنی نه‌مر ،ڕێکخراوی ڕۆتردام له سنوری لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان ، له ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ڕێکه‌وتی 4ی ئادار ڕێوڕه‌سمێکی فراواندا به ئاماده‌بوونی باڵیوزی عێراق له هۆڵه‌ندا و ئاماده‌بووانی نوێنه‌رانی پارتی سیاسی عێراقی وکوردستانیان له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌ر چاو له نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی که‌سایه‌تی عه‌ره‌ب وکورد و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوریه‌کانی نێو هۆڵه‌ندا ئه‌م یاده‌کرایه‌وه.
سه‌ره‌تا به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان و سه‌روه‌ریان باوکی کورد بارزانی نه‌مر و کاکی هه‌میشه زیندوو ئیدریس بارزنی ده‌ستی پێ کرد و پاشان ووته‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن به‌ڕیز عومه‌ر زاوێته‌ی به‌رپرس خوێندرایه‌وه وهه‌روه‌ها ووته‌یه‌ک له لایه‌ن به‌ڕیز دکتۆر سه‌عه‌د عه‌بدول مه‌جید ئه‌لعالی باڵێوزی عێراق له هۆڵه‌ندا پێشکه‌ش کراو دواتر له‌م یاده‌دا چه‌ندین ووتار و ووته پێشکه‌ش کران وخوێندرانه‌وه له‌گه‌ڵ پێشکه‌ش کردنی چه‌ندین په‌خشان وشیعر که هه‌مووی باسیان له گه‌وره‌ی و خۆشه‌ویستی ئه‌م ڕابه‌ره مه‌زنه ده‌کرد له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه و باس کردن له هه‌ندێ له‌وێسگه‌کانی ژیان و تێکۆشان وخه‌باتی ئازادیخوازی خرایه ڕوو جگه له نیشاندانی هه‌موو وێنه‌کانی ئه‌م ڕێبه‌ره مه‌زنه به شاشه‌یه‌کی مۆدیرن له شانۆکه که وه‌ک باوکی کورد و به هه‌میشه‌ی له نێو چیا سه‌ربه‌رزه‌کانی کوردستان و پێشمه‌رگه‌دا بوو بۆ به ده‌ست هێنانی مافی کورد و ده‌سته به‌رکردنی دیاری کردنی چاره‌نووسی کورد و کوردستان که ئه‌وه‌ش تاقه ئاواتی بووکه په‌نجا ساڵ پیتر له خه‌باتی بێ ووچانی له پێناودا به‌خت کرد که ئه‌مڕۆی ئازادی کوردستان وده‌سته به‌رکردنی په‌رله‌مان وحکومه‌تی لێ به‌رهه‌م هات . ئه‌مه‌و کۆڕه‌که له‌لایه‌ن به‌ڕیزان ( نیهاد قازی و شه‌وکه‌ت غازی) به‌ڕیوه چوو که پێنج کاتژمێری خایاندوو زۆر سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات و هه‌مووساڵێک نه‌وه له دوای نه‌وه ڕێبازی پیرۆز و پڕ شکۆ دینێته‌دی .
به‌ڕیز دکتۆر( سه‌عد عه‌بدول مه‌جید ئه‌لعالی ) باڵێوزی عیراق ، جگه له‌وه‌ی له پێش هاتنی بۆ هۆڵی یادو بیره‌وه‌ریه‌که تاجه گوڵینه‌یه‌کی پڕ له گوڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی نێو نه‌خشه‌ی کوردستانی له‌گه‌ڵ خۆی هانیبوو پێشکه‌شی ئه‌م بیره‌وه‌ریه‌ی کرد و له ووته‌یه‌کی کورتی دا بۆ کوردستان تی ڤی ووتی :- بۆمن جێگای خۆشحاڵیه که به‌شداریم کرد له‌م بیره‌وه‌ریه‌دا که هه‌موومان له عێراق شانازی به یه‌ک سیمبولی خه‌بات ده‌که‌ین که ئه‌ویش سه‌رۆکی نه‌مر مسته‌فا بارزانی یه ، مه‌لا مسته‌فا ڕێبه‌ری هه‌موو عێراقیه‌کان بوو به عه‌ره‌ب و کوردانه‌وه ،ئه‌و بوو ڕێبه‌ری کاروانی به‌ره‌وپێشچوونی ده‌کرد، ئه‌و بووکه ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌م قۆناغه که ئێمه‌ی تیدا سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و شادین ، وه‌کو عه‌ره‌ب و کورد قه‌رداری ئه‌وین ، ئێمه دوعا خوازین ڕێبه‌ری نه‌مر به به‌هه‌شتی پان وبه‌رین شادبێ و ده‌مێنێ یادی به زیندووی له ویژدانی هه‌موو عیراقیه‌کان به عه‌ره‌ب و کورد انه‌وه .