د هه‌ڤدیتنه‌كه‌ ناڤبه‌را نێچیرڤان بارزانى و شاندا پارله‌مێنتا سوێدێ ده‌؛ تێكلى یێن ناڤبه‌را هه‌ردوو ئالیان بلند هاتنه‌ نرخاندن

د هه‌ڤدیتنه‌كه‌ ناڤبه‌را نێچیرڤان بارزانى و شاندا پارله‌مێنتا سوێدێ ده‌؛ تێكلى یێن ناڤبه‌را هه‌ردوو ئالیان بلند هاتنه‌ نرخاندن
ئیرۆ برێز نێچیرڤان بارزانى جیگرێ سه‌رۆكێ پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ته‌ڤى شانده‌كه‌ پارله‌مێنتا سوێدێ جڤیا كو ل هه‌شت ئه‌ندامێن پارله‌مێنتێ ب نوونه‌ریا هه‌ریه‌ك ژ پارتى یێن سۆسیال ده‌مۆكرات و پارتیا مۆدێرات و پارتیا سه‌نته‌ر و پارتیا گه‌ل یا له‌برال و پارتیا كریستیان ده‌مۆكرات پێكهاتبوون كو لسه‌ر بانگا بیرۆیا تێكلى یێن ده‌رڤه‌ یا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ سه‌رى ل هه‌رێما كوردستانێ خستنه‌ .

له‌ سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا شاندى په‌رله‌مانى سویدى خۆشحاڵى زۆرى خۆیان به‌ دیدارى رێزدار نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و به‌ناوى خۆیان و پارته‌كانیانه‌وه‌ پیرۆزبایى گه‌رمى خۆیان ئاراسته‌ى به‌رێزیان كرد به‌ بۆنه‌ى راسپاردنى به‌ پێكهێنانى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌یى خۆیان و پارته‌كانیان ده‌ربڕى كه‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا پشتیوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بن بۆ به‌ره‌و پێشبردنى دیموكراسیه‌تى هه‌رێمى كوردستان .

پاشان رێزدار نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربرینى خوشحاڵى خۆى به‌سه‌ردانى ئه‌م شانده‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان رۆڵى ووڵاتى سوید به‌ مێژووى په‌یوه‌ندییه‌كانى سوید و هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌رزى نرخاند، پاشان له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانى شانده‌وه‌ چه‌ند بابه‌ته‌ك له‌گه‌ڵ رێزدار نێچیرڤان بارزانى گفتۆگوى له‌سه‌ر كرا له‌ باره‌ى خاله‌ سه‌ره‌كیه‌كان و به‌رنامه‌ له‌پێشینیه‌كانى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند: پاراستنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌قامگیرى و كاركردن و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان و پاراستنى یه‌ك ریزى و یه‌ك ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستان و خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان و گرتنه‌به‌رى سیاسه‌ته‌كى هاو سه‌نگى هه‌رێمایه‌تى و گه‌شه‌ پێدانى زیاتر له‌ هه‌مووئاسته‌كانى خزمه‌تگۆزارى و هه‌وڵى چاره‌كردنى كێشه‌ چاره‌نه‌كراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ خاڵه‌ سه‌ره‌كى و له‌ پێشینه‌كانى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت .

له‌ باره‌ى رۆڵى كورد له‌ گۆرانكاریه‌كانى ناوچه‌كه‌دا رێزدار نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند: كورد هه‌میشه‌ فاكته‌رى سه‌قامگیرى بووه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌م پێگه‌یه‌شى ده‌مێنێته‌وه‌ و دیالۆگ و رێگا چاره‌ى ئاشتى و دیوكراسى ئازادى به‌ بناغه‌ى سه‌ره‌كى هاتنه‌ ئاراى ژینگه‌یه‌كى هاوسه‌نگ و ئارامى ناوچه‌یى ده‌زانێت.

له‌ باره‌ى بارى سیاسى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ رێزدار نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ قوناغى گواستنه‌وه‌ین به‌ره‌و دیموكراسى و پێمان وانیه‌ هه‌موو شته‌كان ته‌واو بن و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌ك به‌ ده‌ست هێنرابێت به‌لام له‌ سه‌ر رێگایه‌كى راست و خاوه‌ن تێروانینێكى روونین بۆ حكومرانى باش و دیموكراسیه‌ت و پێویستمان به‌ زیاتر بلاو كردنه‌وه‌ى كه‌لتورى قه‌بوولكردنى دیموكراسى و ئه‌نجامى هه‌لبژاردنه‌كان و كارپێكردنى یاسا و رێساكانى ململانێى دیموكراسیه‌ ، كه‌ ته‌نها خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ى شه‌رعیه‌ته‌ و ته‌نها سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌بێ ململانێیه‌كان یه‌كلایى بكاته‌وه‌ .

شایانى باسه‌ له‌م دیداره‌دا كه‌ هێمن هه‌ورامى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پ.د.ك و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌ب ئاماده‌ بوون په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پ.د.ك و هه‌ریه‌ك له‌و پارتانه‌ى كه‌ نوێنه‌ریان له‌ شانده‌كه‌دا هه‌بوو تاوتوێ كرا و گرنگى و بایه‌خى زۆرى ئه‌م دیدارانه‌ و به‌رده‌وام بوون له‌ سه‌ر ئالۆگۆرى شاند جه‌ختى له‌ سه‌ر كرایه‌وه‌.


KTV
Top