كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان و بولگاریا ده‌ست به‌كار بوو
ئیبراهیم مسته‌فا به‌رپرسی به‌شی بازرگانی له كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان و بولگاریا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له باره‌گه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، رایگه‌یاند \"چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان و بولگاری دا، به‌ڵام ئێمه چه‌ند مانگێكه ده‌ست به‌كار بووینه بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بولگاریا\"".
زیاتر گوتی \""ئامانج له دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ئالوگۆرِكردنی بیرورِاو په‌ره‌پێدانی بواری بازرگانی نێوان هه‌ر دوولا و هاوكاری كردنی كوردستانه له بواری گه‌شتوگوزار و خوێندنی باڵا و پیشه‌سازی و كشتوكاڵه\"".
روونی كرده‌وه \""بۆ یه‌كه‌مجار كۆمه‌ڵه‌كه‌مان گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای بولگارییان ئیمزا كردووه، به پێی ئه‌و گرێبه‌سته بۆ ساڵی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار قوتابیانی كورد بۆ خوێندنی باڵا له زانكۆ به‌ناو بانگه‌كانی ئه‌و وڵاته وه‌رده‌گیرێن، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته ئیمزا كراوه كه له‌مه‌و دوا به خه‌رجییه‌كی كه‌م ده‌توانین ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی دڵ هاتوون له 4 به ناوبانگترین نه‌خۆشخانه‌ی دڵ له‌م وڵاته بێنه چاره‌سه‌ركردن\"".
راشیگه‌یاند\""له مه‌ودواش بۆ هاوكاری كردن له بواری گه‌شتوگوزاردا وڵاتی بولگاریا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كا و شاند ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی كاری ئه‌وان یانیش شاند له‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنین\"".
وتیشی \""برِیار وایه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كونسوڵگه‌ریی بولگاریا له هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه، به كردنه‌وه‌ی ئه‌و كونسوڵگه‌رییه پێوه‌ندییه‌كان بۆ ئاستێكی باش به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، هه‌وڵه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه له سه‌ره‌تادا له‌م كۆمه‌ڵه‌یه راسته‌وخۆ فیزه به بازرگان و ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن\""."