سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی بیست و یەكەمین ساڵوەگەڕی راپەڕین لە گەلی كوردستان دەكات
له یادی پڕشكۆی راپه‌ڕینی ئاداری ساڵی 1991 دا ، كه رۆژێكی پرشنگداری مێژووییه له كاروانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه گیان له سه‌ر ده‌سته‌كانی كوردستان و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی راپه‌ڕین و گشت شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان داده‌نوێنم.
راپه‌ڕین وانه‌یه‌كی پرشنگداره و زۆر مانای پڕ به‌های تێدایه كه ده‌توانین ئێمه و گه‌ڵانی تریش زۆر شتی لێ فێر بین ، چونكه به‌درێژایی مێژوو له پێناو وه‌دیهێنانی مافی گه‌له‌كه‌مان قوربانیه‌كی زۆرمان دا ، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ته‌با نه‌بووین به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی ئه‌نجامێكی وا به ده‌ست بێنین .
به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا گه‌لی كوردستان به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست راپه‌ڕی به‌مه‌یش سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا ، بۆیه ده‌بێ ئه‌م یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌مان هه‌میشه له یاد بێت و به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه له هه‌وڵ و تێكۆشاندا بین بۆ ئه‌وه‌ی بیانپارێزین به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به كێشه سه‌ره‌كیه‌كان و مه‌سه‌له ستراتیژییه‌كاندا كه دوا رۆژی گه‌له‌كه‌مانی پێیان به‌نده .
ئه‌مرۆ مایه‌ی سرفرازییه كه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری و بڕیاری فیدراڵی و پێكهێنانی یه‌كه‌مین حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان له دوای راپه‌ڕینه‌وه هات كه به راستی سه‌ركه‌وتنێكی تری مه‌زن بوو كه سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی به‌هێزتر و پڕمتمانه‌تر كرد و قوڵاییه‌كی دیموكراسی به‌خشیه سه‌ركه‌وتنه‌كه و هه‌رێمی كوردستانیش بوو به نموونه‌ی ئه‌زمونێكی دره‌وشاوه كه پێویسته هه‌موومان شانازی پێوه بكه‌ین و بكه‌ینه پاڵنه‌رێكی به‌هێز بۆ به‌رگریكردن له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به ده‌ستمان هێناون و هه‌روا ئه‌و مافه ره‌وایانه‌ی كه له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا جێگیركراون به‌ڵام هێشتا به ده‌ستنه‌هاتوون.
دووباره پیرۆزبایی یادی راپه‌ڕینتان لێ ده‌كه‌م كه تێیدا ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وت و قۆناغێكی نوێی له هه‌رێمی كوردستان به دوای خۆیدا هێنا.
هه‌ر شاد و سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
4/3/2012