سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ جێگری وه‌زیر بۆ كاروباری ئاسایشی گشتی و شاندێكی حكومه‌تی توركیا ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ جێگری وه‌زیر بۆ كاروباری ئاسایشی گشتی و شاندێكی حكومه‌تی توركیا ده‌كات
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 1/3/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز موراد ئۆزچه‌لیك جێگری وه‌زیر بۆ كاروباری ئاسایشی گشتی و شاندێكی حكومه‌تی توركیا.

له‌ دیدارێكدا ، كه‌ كونسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو ، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی سیاسی ئه‌مرۆی عیراق و ته‌نگژه‌كه‌ی ئێستای و هه‌روا هه‌رێمی كوردستان و گۆڕانكاری و رووداو و پێشهاته‌كانه‌ی ناوچه‌كه‌ .

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی و موراد ئۆزچه‌لیك ته‌ئكیدیان له‌ سه‌ر زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا كرده‌وه‌ به‌ جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوولا بكات و سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش پارێزراو بێت .
Top