سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان: رۆژانی‌ 4و5/ 3 پشووی ره‌سمیه‌

سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان: رۆژانی‌ 4و5/ 3 پشووی ره‌سمیه‌
له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی‌ سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه‌ رۆژانی 4 و 5/3 پشووی ره‌سمیه‌ له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت.

به‌ڕێزیان گووتی رۆژی‌ 5ی‌ ئاداری‌ هه‌موو ساڵێك پشووی‌ ره‌سمیه‌‌ ئه‌ویش به‌بۆنه‌ی ده‌سپێكی راپه‌رینه‌كانی‌ خه‌ڵكی كوردستانه‌ له‌ساڵی‌ 1991، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و پشووه‌ رۆژی 4 ی مانگیشی خراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 4و 5 ی‌ ی مانگ، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌. پشووه‌كانی‌ دیكه‌ی مانگی‌ ئاداریش له‌كاتێكی‌ دیكه‌دا ئاشكرا ده‌كه‌ین.
Top