ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى (پ.د.ك) له یادى كۆچى دوایى بارزانى نه‌مر به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
بارزانى نه‌مر توانى له ژیان و خه‌باتیدا ببێته رابه‌ر و ناسنامه و سونبولى نه‌ته‌وه‌ییمان كه تاژیان به‌رده‌وام بێت نه‌وه دواى نه‌وه شانازى به‌و سه‌ركرده‌و و رێبه‌ره ئازادیخوازه ده‌كات ، كه رۆژگارێك بارزانى ڕووبه‌رووى دوژمنانى گه‌لى كورد وه‌ستایه‌وه و شۆرشى به‌رپا كرد كه ئه‌و سه‌رده‌م و له‌و كاته‌یا كه‌سێك نهى ده‌توانى باسى ناسنامه‌ى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یى خۆى بكات .
(بارزانى نه‌مر ) ژیان و ته‌مه‌نى خۆى له پێناو گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ى به‌خت كرد هه‌وه‌ك له ووته‌یه‌كدا ده‌ڵێ ( تا دواین قه‌تره خوێن به‌رگرى له میلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م ) له‌م یاده‌دا با ریزه‌كانى ناوخۆیى گه‌لى كوردستان یهكخهینهوه له پێناو به‌دى هێنانى ئاوات و ئامانجه‌كانى گه‌له‌كه‌مان كه بارزانى ته‌واوى ژیانى خۆى بۆكرده قوربانى ، هه‌روه‌ك ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مرۆ به‌رى ره‌نج و خه‌باتى بێ ووچانى بارزانى نه‌مرو شه‌هیدانى كوردستانه .
هه‌زاران هه‌زار سڵاو بۆ گیانى پاكى باوكى رووحى نه‌ته‌وه‌ییمان بارزانى نه‌مر و كاكه ئیدریسى هه‌میشه زیندوو .
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان