قائیمقامی قه‌زای دوز داوا ده‌كات هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی سنوره‌كه‌یان بكرێت
شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی قه‌زای دوز به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پێ ئه‌نجامدراوه، هه‌مان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌ڕێگه‌یه‌وه هێرشی پێكرایه‌سه‌ر باره‌گای ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی سلێمان به‌گ.
وتیشی: ماوه‌یه‌كه تیرۆریستان په‌لاماره‌كانیان له سنوری قه‌زاكه‌یاندا چڕكردووه‌ته‌وه، بۆیه داواكارین هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی سنوره‌كه‌مان بكرێت بۆ پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه كه یه‌كێكه له ناوچه دابڕێندراوه‌كان و تیرۆریستان به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی و شێواندنی ناوچه‌كه‌دان.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای به‌غدا – كه‌ركوك تیرۆریستان له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه پێنج كه‌سیان له هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌هید كرد، كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌رێكی كوردی سوپای عیراق بوو به پله‌ی نه‌قیب.