سبه‌ی پشووی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی پێدێ
شێروان حه‌یده‌ری به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \"سبه‌ی چوارشه‌ممه پشووی ره‌سمی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی پێدێ و رۆژی پێنجه‌شمه‌ش یه‌كه‌م ده‌وانی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كاته‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه \""له‌رۆژانی داهاتوودا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتوو دیاری ده‌كات، به‌ڵام یه‌كه‌م دانیشتن له هه‌ر خولێك ته‌نیا پێشكه‌ش كردنی وتارێكه له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه بۆ خستنه‌رووی كارنامه‌ی ساڵی سێیه‌می خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان\"".
وتیشی \""له ئێستادا 60 پرۆژه یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و به‌شێكی زۆری پرۆژه‌كانیش راپۆرته‌كانیان له لایه‌ن لینژه‌كانی په‌یوه‌ندار ته‌واو بووه، به‌ڵام ته‌نیا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كام پرۆژه بخاته ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان\""."