كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مریكییه‌كان ده‌خاته گریان
خاتوو كرستینا بیل یه‌كێك بووه له‌و ئه‌مریكییانه‌ی به‌هۆی بینینی دیمه‌نه‌كانی كیمیاباران و ئه‌و زوڵمه‌ی له‌خه‌ڵكی سڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه كرا، دوای گریانێكی زۆر له‌هۆش خۆی ده‌چێت و ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه، هه‌روه‌ك دوای 32 ساڵ له‌كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه خاتوو كریستینا له‌شاری (وینستون) له‌ویلایه‌تی كارۆلاینای باكوور به‌دیداری وه‌فدی رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشت كه ئێستا له‌ئه‌مریكان و خۆشحاڵییه‌كی زۆری ده‌ربڕی كاتێك زانی یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌م وه‌فده‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و له‌و كیمیابارانه رزگاری بووه.
كریستینا وتی: من به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌ی كه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه بینیم نامه‌یه‌كم بۆ سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا نارد‌و تیایدا نوسیبووم شه‌رمه‌زارییه بۆ مرۆڤایه‌تی و بۆ ئه‌مریكاش ئه‌گه‌ر له‌تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بێده‌نگبن، وتیشی: من له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دان نیم، به‌ڵام به‌هۆی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه هیچ دڵگران نه‌بووم كاتێك سه‌دام له‌سێداره درا.