نێچیرڤان بارزانی هیچ كۆمێنتێكی فەیسبوكەكەی فەرامۆش ناكات
هاوڕێیانى ئازیز، زۆر سوپاستان دەکەم بۆ هەموو ئەو کۆمێنت و پێشنیارە بەنرخانە کە لە رێگاى لاپەڕەى خۆم لە فەیسبوک سەبارەت بە پێکهێنانى کابینەى حەفتەم بۆمنتان نارد. زۆر سەرسام و خۆشحاڵبووم بە بینین و خوێندنەوەى بیروبۆچوونەکانتان و دڵنیابن هەموو کۆمێنتەکانتان جێگاى بایەخى من دەبێت و سوودیان لێ وەردەگیرێت لە سیاسەتى حکومەتى نوێ.
بە پشتگیرى ئێوەى بەرێز، ئێمە سوورین لە سەر پێکهێنانى حکومەت و دانانى بەرنامەیەک کە وەڵامى خواستەکانى هاوڵاتیانمان دەداتەوە. دووبارە دەستخۆشیتان لێدەکەم و سوپاسى بەشداریکردنتان دەکەم.