پارتێكی سیاسیی نوێ له كوردستان راگه‌یاندرا
ئه‌مرِۆ له هوتێل چوار چرا له شاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، یوسف كه‌مال گوتیاری پارتی رابوونی نیشتمانی رای گه‌یاند \"ئه‌مرِۆ به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌ڵام له مانگی شوباتی ساڵی رابردوو سه‌رجه‌م رێك كاره یاساییه‌كانمان ته‌واو كردووه بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ تا ئێسته مۆڵه‌تی پێ نه‌داوین و هۆكاره‌كه‌ش نازانین\"".
روونی كرده‌وه \""هه‌موو مه‌رجێك كه پێویست بۆ هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێ حزبێك دابمه‌زرِێنێ وه‌ك پێشكش كردنی ناوی 50 كه‌س له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی حزب و ناوی 500 ئه‌ندام وه‌ك و رێككاره یاساییه‌كانمان پێشكش كردووه به‌ڵام پێمان مۆڵه‌تیان پێمان نه‌داوه، بۆیه تا مانگی ئاداری داهاتوو چاوه‌رِوان ده‌بین ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكات مۆڵه‌تیان پێ نه‌داین ده‌ست به كاری سیاسیی خۆمان ده‌كه‌ین\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا \""حزبه‌كه‌مان سه‌ر به هیچ لایه‌نێك نییه و نابینه پاشكۆی هیچ حزبێكیش، تا ئێسته‌ش هیچ برِه پاره‌یه‌كمان له هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش وه‌رنه‌گرتووه، له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ین\"".
زیاتر گوتی \""ئامانجیشمان به‌شداری كردنه له پرۆسه‌ی سیاسیی و هێنانی گه‌نجان بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسیی و خه‌باتیش له پێناو عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین و كار بۆ سه‌روه‌ری یاسا و دژ به گه‌نده‌ڵی ده‌جه‌نگین\"".
محه‌مه‌د مه‌جید به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتی رابوونی نیشتمانی رای گه‌یاند \""به پێی یاسا پاش 45 رۆژ له پێشكش كردنی داواكاریی بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی حزب ئه‌گه‌ر هاتوو له ماوه‌یه مۆڵه‌تیان پێ ناده‌ین ده‌توانین ده‌ست به كاری سیاسیی بكه‌ین، ئێمه له‌م ماوه دیاریكراوه‌دا پتر چاوه‌رِوانیمان كردووه\"".
وتیشی\""پارته‌كه‌مان ئه‌ندام و لایه‌نگری له هه‌ر یه‌ك له پارێزگه‌كانی موسڵ و هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی هه‌یه، به ته‌نیا له پارێزگه‌ی دهۆك 2هه‌زار و 118 ئه‌ندامان هه‌یه، به پێی پێره‌وێكی ناوه‌خۆش كه بۆ حزب دانراوه كاری حزبایه‌تی خۆمان ده‌كه‌ین له چوار چیوه‌ی ده‌ستووری عێراق، چونكه تا ئێسته كوردستان ده‌ستوورێكی تایبه‌ت به خۆی نییه\""."