حه‌یده‌ری: هیچ ده‌قێكی یاسایی نییه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی بخوا
شێروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی(گوڵان میدیا) ی راگه‌یاند \"له یاسای په‌رله‌مانی كوردستان یان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هیچ ده‌قێكی یاسایی نییه به‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری ده‌ست نیشانكراوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نا چار بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌ست به‌كاربوونی سوێندی یاسایی بخوا\"".
روونی كرده‌وه \""له ساڵی 2006 دا كه عه‌لی وه‌ك یه‌كه‌م جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم هاته ده‌ست نیشان كردن، له په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاسایی خوات\"".
زیاتر گوتی \""بۆیه ده‌توانێ عه‌لی سوێندی یاسایی نه‌خوا و له پۆسته‌كه‌شی ده‌ست به‌كار بێ، به‌ڵام سوێند خواردنی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك نه‌ریتێكی لێ هاتووه، بۆیه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی هیچ ده‌قێكی یاسایی نه‌بێ ده‌كرێ ئێمه بگه‌رِێینه‌وه بۆ نه‌ریت\"".
ئه‌حمه‌د وه‌رتی ئه‌ندامی هه‌مان لیژنه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بۆ (گوڵان میدیا) رای گه‌یاند \""له برِگه 12 مادده‌ی 10 ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوشوێنه‌كانی ده‌ست نیشان كردنی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆیه له ساڵی 2006 دا په‌رله‌مانی كوردستان برِیارێكی ده‌ركرد كه له 2 خاڵ پێكهاتبوو بریتی بوو له پاڵاوتنی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، خاڵی دووه‌میش سوێند خواردنی ناوبراو بوو له رۆژی 21 ئه‌یاری هه‌مان ساڵ\"".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له به‌ر ئه‌وه ئێسته 2 بۆچوون هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌و برِیاره‌ی ئه‌وكاتی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ ئه‌وكات بووه هه‌ندێكیش پێیان وایه ده‌كرێ ئێسته‌ش كاری پێ بكرێ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی بخوا.
وتیشی\""به‌ڵام پێم وایه برِیاره‌كه‌ی ئه‌وكاتی په‌رله‌مان برِیارێكی كاتییه و بۆ ئێسته نییه، له به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی بخوا وه‌ك نه‌ریتێكی لێ هاتووه\""."