برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویست جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سڵاوێكی گه‌رم، به هه‌ستێكی قوڵی پێ‌زانین و خۆشحاڵی زۆره‌وه په‌یامه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بوون له به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌ی كه له ئه‌ڵمانیا بۆمان كرابوو ،له كاتێكدا سوپاسی بێ پایانی خۆمتان پێ راده‌گه‌یه‌نم ،په‌یمان نوێ ده‌كه‌مه‌وه بۆ به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی كه پێكه‌وه گرتوومانه‌ته به‌ر له ساڵانی خه‌باتی هاوبه‌ش و ساڵانی بنیاتنان له پێناوی ئازادیی و خۆشیی و خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌كه‌ماندا.له په‌روه‌ردگار داوا ده‌كه‌م هه‌میشه له‌ش ساغ و سه‌ركه‌وتو و به‌خته‌وه‌ر بن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزدا
برای دڵسۆزتان
جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆمار