کۆنگرەی رەوەندی کوردی سووریا لە دەرەوە بە بەیاننامەیەک کۆتایی بە کارەکانی هێنا
لە کۆتاییی کارەکانی کۆنگرەدان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی لیژنەیەک کە تێیدا سکرتێری حزبی دیموکراتی پێشکەوتووی کورد لە سووریا(عبدالحمید دەروێش)، بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ساز کرا.
لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە (دەروێش) سپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی و سەرۆکایەتی هەرێمی کرد بۆ پشتوانیکردن لەو کۆنگرەیە و هەروەها باسی لە چالاکییەکان و سەردانەکەیان بۆ قاهیرە و هەڵوێستیان لە بەرانبەر ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی سووریا باس کرد.
دەقی بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەی رەوەندی کورد لە سووریا:
رەوەندی کوردی سووریا لە دەرەوە لە رۆژانی 28 و 29/1/2012 کرنگرەی خۆی بەبەشداری 245 نوێنەر لە 25 وڵاتی جۆاروجۆری ئەوروپا و ئەمەریکا و شاندێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریا بەست.
بەیاننامەی کۆتایی تەئکید لە قسەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسعود بارزانی دەکاتەوە لە کاتی کردنەوەی گۆنگرەکە کە گوتی: \""ئێمە نامانەوێ بە هیچ شێوەیەک تەداخول لە کارەکانتان بکەین، بگرە دەمانەوێ یارمەتیتان بدەین بۆ ئەوەی بڕیاڕی خۆتان بدەنن، پێویستە هەر بڕیاڕێک کە دەیدەن بەدوور بێت لە هەموو توندوتیژییەک و لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئاشتییانە بێت، ئاماژەی دا کە مەرجمان بۆ پشتیوانیکردنتان یەکگرتوویی ریزەکانتانە، چونکە ئەو ماوەویە ماوەیەکی هەستیارە دەبێ بەدوور بن لە بەحیزبی بوونی تەسک تا دۆخەکە لە سووریا باش دەبێتەوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە: \""کە لە کەشێکی ئارامدا باسەکان کۆنگرە گفتوگۆیان لەسەر کراوە کە لە سەر چەند تەوەرێکی جیاواز لەوانە، باسە هەڵواسراوەکانی پرسی کورد لە سووریا و خەبات و دۆخی شۆڕشی سووریا و قوربانییەکانی ئەو شۆرشە کە رۆڵەکانی گەل دەیدەن بۆ بنیاتنانەوەی سووریا یەکی دیموکراس کە مافی هەموو گەلان لە ناو سووریا دابین بکات بەتایبەت گەلی گورد\"".
هەروەها کۆنگرەکە ئیدانەی توندوتیژییەکانی کرد کە لایەن دەزگای ئاسایشی سووریا وە کە دژی خۆپێشاندەران بەکار دەبرێن و تەئکیدی لە گرنگی لێبووردەیی لە نێوان گەلی کورد و گەلانی دیکە لە سووریا کردەوە.
هەروەها کۆنگرەکە هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ بڕیاڕ و راسپاردەکانی کۆنگرەی نیشتمانی کوردی سووریا لە 26/10/2011 لە شاری قامیشلو دووپات کردەوە کە هەنگاوێکی مێژویی بوو بۆ جوڵانەوەی کورد. هەروەها گۆنگرە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هەندێ راسپاردە بەرز بکەنەوە بۆ کۆنگرەی نیشتمانی کوردی سووریا و چالاکییەکانیان رەوەندی کورد لە دەرەوە.
هەروەها ئەندامانی کۆنگرە تەئکیدیان لە گرنگی رێککەوتن لە نێوان کوردانی سووریا لە ناوەخۆ و دەرەوە و دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ بوونی پێوەندییەکی لە نێوان هەردوولا لە درێژەی خەباتی گەلی کورد لە سووریا و لەژێر رۆشناییی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد کردەوە.
لە کۆتاییی بەیاننامەکەدا نوێنەرانی کۆنگرە سپاسی سەرۆک (بارزانی) و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ هاوکاری و پشتبوانیکردنیان بۆ زیاتر سەرکەوتنی کۆنگرەکە."