مه‌سروور بارزانى پێشوزایى له شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا كرد
له دیدارێكدا كه كریس پاوه‌رز كونسوڵى گشتیى بریتانیا له هه‌رێم ئاماده‌ى بوو، به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنانى گه‌رمى شاندى میوان، هیواى خواست دیدار و چاوپێكهوتنهكانى هه‌ردوولا به‌رده‌وام بن له پێناو لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگى سه‌باره‌ت به كێشه و قه‌یرانه‌كانى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه جێگه‌ى گرنگى و بایه‌خى هه‌ردوولان .
هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان سه‌باره‌ت به قه‌یرانى وڵاتى سووریا ئاڵۆگۆڕ كرد و ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه‌كانى سووریا به حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنه‌وه خۆیان دوور بخه‌ن له ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى توندوتیژى دژى یه‌كترى و هه‌وڵى جددیى زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌نجامدانى دیالۆگى نیشتیمانى بۆ چاكسازیى بنه‌ڕه‌تى له سیسته‌مى وڵات‌دا و به به‌شداریكردنى هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵاتى سووریا له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و دیاریكردنى چاره‌نووس و دوارۆژى ئه‌و وڵاته .
لاى خۆیه‌وه شاندى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانى بۆ كۆكردنه‌وه و ئه‌نجامدانى كۆنفرانسێكى به‌رفراوان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردى سووریا به كارێكى ئه‌رێنى و گرنگ و پێویست له قه‌ڵه‌م دا به تایبه‌تى كه جه‌نابیان ته‌ئكید له پشتیوانیكردنى داخوازییه ره‌واكانى گه‌لى كورد له سووریا ده‌كاته‌وه به مه‌رجێك یه‌كگرتوویى بنوێنن و خۆیان له ئه‌نجامدانى هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى توندوتیژى دوور بگرن و به رێگه‌ى ئاشتییانه داواى مافه ڕه‌واكانى خۆیان بكه‌ن .
هه‌ر له میانه‌ى ئه‌م دانیشتنه‌دا هه‌ڵوێستى وڵاتانى هه‌رێم و جیهان سه‌باره‌ت به قه‌یرانى وڵاتى سووریا باسى لێوه كرا و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستى ڕوون و ئاشكراتر بنوێنن و هه‌وڵێكى جددى بدرێت بۆ كۆتاییهێنان به‌م بارودۆخه‌ى ئێستا كه وڵاتى سوریاى گرتۆته‌وه به تایبه‌تى له‌م رۆژانه‌دا كه ئاستى توندتیژییه‌كان بهرزبوونهوهیهكى ترسناكیان به‌خۆوه بینیوه .
شایه‌نى باسه شاندى میوان خۆشحاڵى خۆیان به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕى و به گرنگ و پێویستیان زانى بۆ هه‌ردوولا .
كریس پاوه‌رز كونسوڵى گشتیى بریتانیا وێڕاى شادبوونى به‌م دیداره، سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراسته‌ى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى كرد كه توانیویه‌تى له‌م هه‌لومه‌رجه ناسكه‌دا به سه‌ركه‌وتوویى و لێهاتوویى كاره‌كانى ئه‌نجام بدات و هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى زیاترى بۆ به‌ڕێزیان خواست.