سەرۆكایەتيی هەرێم: لە هاوكاریكردنی كوردانی سووریا بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان بەردەوام دەبین
پارتی یەكێتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا بە رەسمی بۆ بەشدارى لە كۆنگرەى رەوەندى كوردى سووریا لە هەولێر ، كە لە دوێنێوە دەستى بە كارەكانى كردووە، بانگهێشت كراوە بەڵام خۆیان ئامادە نەبوون.
فوئاد حوسێن لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لە كۆنگرەی رەوەندی كوردی سووریای دەرەوەی وڵات لە هەولێر ڕای گەیاند\" بەشێوەیەكی رەسمی لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە پارتی یەكێتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا داوەتی كۆنگرەكەى كوردانى سووریا لە هەولێر كراوە، بەڵام بەر لە دەستپێكى كۆنگرە پێیان راگەیاندووین بەشدارى لە كۆنگرەكەدا ناكەن و ئامادە نابن\"".
حوسێن گوتى \""هەندێ كەناڵ باسیان لەوە كردووە كە حزبێكی سیاسیی كوردى سووریا پەراوێز خراوە، ئەوە زۆر دوورە لە ڕاستی، ئێمن، بەڵام دوایی ئامادە نەبوون، ئێمە بەهیچ شێوەیەك دەرگامان بەڕوویان دانەخستبوو بە پێچەوانەوە، دواتر خۆیان بەتەلەفۆن هیوای سەركەوتنیان بۆ ئەو كۆنگرەیە خواست\"".
هەروەها گوتى \""ئێمە نە ئەو مافە بەخۆمان دەدەین نە بڕیاریشمان هەیە ڤیتۆ لەسەر هیچ لایەنێك دابنێین، ئەوە كۆنگرەی كوردی سووریایە و هەموو كەسێك كە خەباتی كردووە مافی هەیە لەو كۆنگرەیە بەشداری بكا، بەڵام هەموو كەسێكیش ئازادە بڕیاری خۆی بدا بەوەى بەشدار بێ یاخۆ نا، خۆیان بڕیارێكی سیاسیان هەبووە كە بەشدار نەبن لە كۆنگرە\"".
هاوكات پێى وا بوو بەشداری نەكردنی ئەو پارتە كوردییە هیچ كاریگەری لەسەر كۆنگرەكە و ڕاسپاردەكانی كە ئەمڕۆ دەردەچێ نابێ، چونكە زۆربەی نوێنەرانی حزبە كوردیەكانی سووریا بەشدارن.
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەوەیشى گوت \""ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی كورد و هێزە سیاسییەكانی سووریا تا دەگەن بە ئامانجی خۆیان، بە ئەركی نەتەوەییى و سیاسی و مرۆیى دەزانین پشتگیری لە خەباتی گەلی كوردستانی سووریا بكەین\"".
هاوكات ئاماژەى بەوە دا هەرێمى كوردستان دەست لە كاروباری ناوەخۆی سووریا و حزبە سیاسییەكانى وەرنادا، بەڵام وەكو كورد وەكو بەشێك لە نەتەوەی كورد بە ئەركی خۆى دەزانێ پشتگیریی ئەو حزبە كوردییانە بكا."