دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا پارتی زۆرینەی دەنگەكانی هەولێر و دهۆك بەدەست دەهێنێ

دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا پارتی زۆرینەی دەنگەكانی هەولێر و دهۆك بەدەست دەهێنێ
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی هەرێمدا پارتی زۆرینەی دەنگەكانی هەردوو پارێزگەی هەولێر و دهۆك دەستەبەر دەكا.

خەسرۆ گۆران، ئەمڕۆ یەكشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، بەپێی راپرسیی چەند رێكخراوێكی بیانی و ئاماری هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2010، پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەردوو پارێزگەی هەولێر و دهۆكدا زۆرینەی دەنگەكان مسۆگەر دەكا.

لەبارەی سەركەوتنی حزبی ئیسلامییەكان، گۆران گوتی \"نێزیكەی هەشت مانگ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی هەرێم، بۆیە جارێ زووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەم پرسە و پێویستە چاوەڕوانبین\"".

حكوومەتی هەرێمی كوردستان 27 ئەیلوول/سێپتێمبەری 2012ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی هەرێم دیاری كردووە."
Top