به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی ئه‌رك و رۆڵ و گرنگی شه‌ڵته‌ره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و رێكخستن كاره‌كانیان، رێكخراوی هارت لاند به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی بۆماوه‌ی دوو رۆژ له‌هۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر رێكخست. له‌میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی گفتوگۆكه‌دا كه (ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵا) وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یبوو له‌ووته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به سیاسه‌ت و پرۆگرامی وه‌زاره‌تی كار كرد بۆ زیاتر گرنگی دان بهشهڵتهرهكانی تایبه‌ت به‌ژنان و ئافره‌تان هه‌ره‌شه‌لێكراو له‌ڕێگه‌ی داڕشتنی سیاسه‌ت بۆ رێكخستنی كاری شه‌ڵته‌ره‌كان. وه‌زیری كار رۆڵ و گرنگی ئه‌و شهڵتهرانهی بۆ ئاماده‌بوان خسته‌ڕوو له‌هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه ڕۆژانه ئافره‌تان له‌ناو كۆمه‌ڵگا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
پاشان ۆركشۆپی پرۆگرامی شه‌ڵته‌ره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه گفتوگۆی پێویستی له‌سه‌ر كرا به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌سه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دانانی پرۆگرامێكی تایبه‌ت بۆیان.
دواتر چه‌ند پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی رێنمایی و پرۆگرامه كارگێریه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان پێشكه‌ش كران له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه و دابه‌شكردنی شهڵَتهرهكان بۆ زیاتر كاركردن له‌سه‌ر باشتركردنی سیاسه‌تی شه‌ڵته‌ره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان.