ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 29/1/2012 سه‌رۆك بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال ، سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ ، وێرای به‌خێرهێنان به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به له‌ش ساغییه‌كی ته‌واوه‌وه بۆ خاكی وڵات و پیرۆزبایی بۆ ئه‌نجامه سه‌ركه‌وتووه‌كانی پشكنین و ئه‌و شیكارییه پزیشكیانه‌ی كه بۆ به‌رێزیان كراوه ، دووباره له هه‌واڵی به‌رێزیانی پرسییه‌وه و ئومێدی كرد كه هه‌میشه له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بێت .
سه‌رۆك تاڵه‌بانی سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی و هیوای ته‌ندروستی باش و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواسته‌وه و له سه‌قامگیری باری ته‌ندروستی ئێستای خۆیشی دڵنیای كرده‌وه.