مەلا كرێكار: ساڵی 2024 دەوڵەتی عوسمانی دروست دەكەینەوە

مەلا كرێكار: ساڵی 2024 دەوڵەتی عوسمانی دروست دەكەینەوە
لەبەشی دووەمی دیمانەكەیدا لەگەڵ NRT مەلا كرێكار، داوای لەخەڵكی كوردستان كرد هەموو دەنگەكانیان لە گۆڕان چڕ بكەنەوە و، تەنانەت دەنگیش نەدەن بە كۆمەڵ و یەكگرتوو لە هەڵبژاردنەكانی داهاتی كوردستان.

نەجمەدین فاتیح ناسراو بە (مەلا كرێكار) ئەندامی سەركردایەتی پێشوتری بزوتنەوەی ئیسلامی و، سەرۆكی پێشووی ئەنسارولئیسلامە. تۆمەتبارە بە تیرۆر و داواكراوێكی ئەمەریكایە، لە وڵاتی نەرویژ دەژی. لەبەر ئەوەی هێشتا دادگای ئەو وڵاتە نەگەشتۆتە بەڵگەی تەواو بۆ دەسگیركردنی، هێشتا ئازادە و، تەنانەت رێی نەداوە ئەمەریكاش لەدۆسیەكەی دەستی تێكەڵ بكات.

مەلا كرێكار لەبەشێكی تری دیمانەكەدا دەڵێ: ئێمە بەحەول و قووەتی خوا لە 2024 لەیادی سەد ساڵەی دارمانی دەوڵەتی عوسمانیا، خەلافەتەكە دروست دەكەینەوە بە پشتیوانی خوای پەروەردگار. خوێن ئەدەین لە پێناویا، پشوو درێژین لە پێناویا، سەبر ئەگرین لە پێناویا.
Top