ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌كه‌ركوك 6 شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: سه‌عات 10:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌قه‌زای حه‌ویجه بۆمبێكی چێندراو له بازاڕی په‌له‌وه‌ر فرۆشه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی پۆلیسی حه‌ویجه‌ی كردبووه ئامانج، به‌وهۆیه‌شه‌وه پۆلیسێك و هاووڵاتییه‌ك شه‌هیدبون و 4 كه‌سی تریش برینداربوون كه یه‌كێكیان پۆلیسه، وتیشی: هێزه‌كانی پۆلیس له‌شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی پۆلیسی كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین كه شه‌وی رابردوو له گوندی كیفاح سه‌ربه شارۆچكه‌ی ریاز بۆمبێكی چێندراو له‌به‌رده‌م ماڵی هاووڵاتییه‌كدا ته‌قیووه‌ته‌وه كه دوو كوڕیان له ریزی سوپا‌و هێزه‌كانی سه‌حوه‌دان، ته‌قینه‌وه‌كه ته‌نها زیانی ماددی به‌دوواوه بووه‌و دواتر هێزه‌كانی سوپا‌و پۆلیس گومانلێكراوێكیان له گونده‌كه ده‌ستگیر كردووه.
هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی نه‌سری شاری كه‌ركوك چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه دوو ئۆتۆمبێلیان پێبووه هاووڵاتییه‌كیان رفاندووه كه پیشه‌ی كاسبه.