یاداشتی ده‌ستگیركردن بۆ دوو به‌رپرسی كورد له سوپای عێراق ده‌رده‌كرێت
دادگای لێكۆڵینه‌وه له (31/12/2011) به‌پێی ماده‌ی 340 له یاسای سزای عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ر یه‌ك له لیوا روكن عه‌بدولعه‌زیز موفتی و كامل فه‌تاح كاكی ده‌ركردوه.
هه‌ر له‌یاداشته‌كه‌دا ئه‌م دوو به‌رپرسه وه‌ك تاوانبار ئاماژه به‌ناوه‌كانیان دراوه و له یاداشتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شیاندا هاتووه كه به‌هۆی ئه‌و داوایه‌ی له‌دژیان تۆماركراوه، ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه ئاماده بن.
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه كه هێزه‌كانی پۆلیس و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاداشته‌یان له‌به‌رده‌ستدایه رێگه پێدراون بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانبار.