به‌یاننامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك
به‌یاننامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19-1 به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك له هاوینه‌هه‌واری پیرمام كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌نگژه‌ی ئێستای عیراق و هه‌وڵ و ئاسۆكانی چاره‌سه‌رو كۆسپه‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كه باسیان لێوه‌كرا، كۆبوونه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی 15-1-2012 ی فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقی به‌ده‌سپێكێكی سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكردكه به‌ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك تاڵه‌بانی، وه‌ك رێخۆشكردنێك بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی فراوانی عیراقی ئه‌نجامدرا.
له‌وباره‌وه كۆبونه‌وه خودی ته‌نگژه‌كه‌و په‌ل و پۆكانی به‌وردی و هه‌مه‌لایه‌نه‌یی تاووتوێكردو نیگه‌رانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانی ته‌ئكید كرده‌وه، وه‌ك چۆن هه‌وڵه‌كانی رزگاركردنی عیراقی له‌وته‌نگژه‌یه ته‌ئكیدكرده‌وه، هه‌ر له‌و باره‌وه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرا كه كێشه‌كان ده‌بێ به‌ڕێیدیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روا كۆبوونه‌وه ئه‌و رایه‌ی په‌سندكرد كه له‌كۆنگره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌دا دۆسییه‌ی داخوازییه ده‌ستورییه‌كانی كوردستان و بنه‌ماكانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه به‌شێك بن له بنه‌ماكانی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی سه‌ركه‌وتوو كه چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و فیدڕاڵی و په‌رله‌مانی جه‌وهه‌ری ده‌ستورن و جێبه‌جێكردنی مادده ده‌ستورییه‌كانی وه‌ك مادده‌ی 140و هه‌روا به‌رنامه 19 خاڵییه‌كه‌ی لایه‌نه‌كانی كوردستان كه زه‌مینه‌ی به‌شداریكردنی كورده له حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانیدا و چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو هه‌روا رێككه‌وتنی هه‌ولێریش وه‌ك بنه‌مای پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر كرایه‌وه .
كۆبونه‌وه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی فراوانی لایه‌نه‌كانی عیراق و سه‌ركه‌وتنی.
هه‌ر له‌و باره‌وه كۆبونه‌وه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كانی كوردستان كرده‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌م قۆناغه ناسكه‌ی عیراقدا، كه بۆ كوردستان له یه‌ككاتدا بێ مه‌ترسی و بێ ده‌رفه‌ت نیه‌و هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانییه‌كانی پێویسته.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بریتی بوو له تاوتوێكردنی مه‌سه‌له‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانیان، كه به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌ردوولا له‌چوارچێوه‌ی لیستی كوردستانیدا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن، له‌وباره‌وه سه‌رۆك بارزانی به‌ووردی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌وه دوا كه له ئه‌نجامی پێكه‌وه كاركردن و هاوپه‌یمانی نێوان یه‌كێتی و پارتی وه‌دیهاتوون و حكومه‌تی شه‌راكه‌تی یه‌كێتی و پارتی و پرۆسه‌ی نه‌رم و ئارامی ده‌ستاوده‌ستكردنی پۆسته‌كانی وه‌ك دوو نمونه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه دایه قه‌ڵه‌م، هه‌ر له‌و باره‌وه سوپاسی د.به‌رهه‌م ساڵح و ئازاد به‌رواری كرد كه له دوو ساڵی رابردودا به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌ركی خۆیان له به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی هه‌رێم به باشی جێبه‌جێكردوه.
هه‌روا كۆبوونه‌وه رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌سه‌رۆك و جێگره‌وه به‌ڕۆڵێكی سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕه‌سمی كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح به‌ناوی خۆی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی كابینه‌كه دواو سوپاسی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بارزانی كرد كه له‌ماوه‌ی كاركردنیان له پۆسته‌كانیاندا، پشتیوانی‌یان لێكردون و هاوكارییان كردون.
هه‌روا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تر گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا، به‌تایبه‌ت دۆسییه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی كوردستانی، كه كۆبونه‌وه له‌باره‌وه راسپارده‌و رێنوێنی پێویستی په‌سندكرد.
پیرمام
19-1-2012