فه‌لاح مسته‌فا سیمینارێكی بۆ دیپلۆماتكار‌و چاودێرانی سیاسی سازكرد و له‌گه‌ڵ گرووپی دۆستایه‌تی گه‌لی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ووتی: \" ڕاسته عیراق پێشووتریش ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی سیاسی بۆته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان زۆر جیددی و مه‌ترسیداره.\"" هه‌روه‌ها ووتی كه قۆناخی ئێستای عیراق نه ئه‌وه‌نده له بواری دیموكراسی پێگه‌یشتووه تا زۆرینه حوكم بكات و نه ئه‌وه‌ش قه‌بوڵ ده‌كرێت ئه‌و ووڵاته بگه‌ڕێته‌وه ژێر حوكمی یه‌ك پارت و یه‌ك كه‌س. هه‌روه‌ها ووتی كه ته‌نها ڕێگه چاره بۆ ته‌نگژه‌ی عیراق خۆی له ده‌ستووری عیراق ده‌گرێته‌وه كه جه‌خت له‌سه‌ر فیدڕالیه‌تی ئه‌و ووڵاته و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزان خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار‌و چاو‌دێر و لێكۆڵه‌ره‌وه و ڕۆژنامه‌نووس ئاماده‌بوون و له‌لایه‌ن ویلیا‌م مۆریس سكرتێری گشتی ڕیكخراوی ناوبراو به‌ڕێوه‌چوو، فه‌لاح مسته‌فا تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ، به‌ریتانیا و ووڵاتانی تر و پڕۆگرامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكبوونه‌وه له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهاندا خسته ڕوو. هه‌روه‌ها پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گۆڕانكاری دیموكراسی له سوریا دووپات كرده‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه به‌ڕێزیان باسی له گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامی بواری ئابوری هه‌رێم و پێشڤه‌چوونه‌كان له بواری مافی مرۆڤ و بواری دادوه‌ری له كوردستان كرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا هۆكاری بارودۆخی ئێستای عیراقی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له پارساڵه‌وه له عیراق ڕوویاندا. به‌ڕێزیان پێشڤه‌چوونه‌كانی بواری ئابوری هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و ووڵاتانی تر خسته ڕوو و ووتی: \"" زۆر له كۆمپانیا ناوداره‌كانی جیهانی ئێستا له كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، هه‌ر له (لافارژێی فه‌ڕه‌نسی تا هۆتێڵه به‌ناوبانگه جیهانیه‌كانی وه‌ك ماریۆت و كۆمپانیای ئێكسن مۆبیل). له‌و كاته‌ی ئێمه زه‌حمه‌تكاری زۆرمان دێته به‌رده‌م له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆ بنیادنانی ئابوریه‌كی به‌هێز بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان.\""
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه سه‌ردانی كۆلێژی شاهه‌نشاهی بۆ دیراساتی به‌رگری كرد و چاوی كه‌وت به جێگری ئه‌دمیڕاڵ چاڕڵس ستایڵ. ئه‌م كۆلێژه ئه‌كادیمیایه‌كی پله به‌رزی بواری به‌رگریه له به‌ریتانیا و خولی تایبه‌ت به دیراساتی ستراتیژی دابین ده‌كات و بڕوانامه‌ی سه‌رووی زانكۆ به قوتابیانی ده‌به‌خشێ. ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا له‌وێ ده‌خوێنن دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌م هه‌له بۆ هه‌رێم دابینكرا.
له درێژه‌ی سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گرووپی دۆستایه‌تی گه‌لی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا (ئه‌ی پی پی جی) و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و لۆردی تر كه نزیكن له عیراق و هه‌رێمی كوردستان سازكرد. له دانیشتنێكدا فه‌لاح مسته‌فا تیشكی خسته سه‌ر گرژی بارودۆخی سیاسی عیراق دوا به‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ووڵاته كه له ده‌رئه‌نجامدا سه‌رۆك مسعود بارزانی بانگهێشتی كۆنگره‌ی نیشتیمانی بۆ سه‌رجه‌م گرووپه عیراقیه‌كان كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بینینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو.
فه‌لاح مسته‌فا به په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی لۆرداتی به‌ریتانیای ڕاگه‌یاند كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به عیراقێكی دیموكراتی و فیدڕاڵی و ئاماده نین له ووڵاتێك بژین كه تیایدا ڕێز له به‌شداری له ده‌سه‌ڵات و ده‌ستوور نه‌گیردرێت.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه لۆرد احمد، په‌رله‌مانتاران ده‌یڤ ئه‌نده‌رسن، ڕۆبه‌ڕت هاڵفن، لۆردهڤڵتن په‌رله‌مانتار مێگ مون، باڕۆنێس نیكڵسن، په‌رله‌مانتار نازم زه‌هاوی و گاری كێنت به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئاماده‌ی بوون.
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه به سه‌ردانێكی فه‌رمی 10 ڕۆژه له به‌ریتانیایه بۆ ئاشناكردنی كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانیا، په‌رله‌مانتاران، خاوه‌ن بڕیار و چاودێران به باردۆخی هه‌نووكه‌یی هه‌رێمی كوردستان و عیراق. له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا له كۆنفڕانسێكی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی ڕژێمی سه‌دام حسێن ده‌رهه‌ق به گه‌لانی كورد و عیراق به‌شداریكرد و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له كۆنفڕانسێكی تر كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه و كۆمۆنوێڵسی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئاماده ده‌بێت."