چالاكوان و رۆژنامەنووسێكی كوردی سووریا ئازاد كرا

چالاكوان و رۆژنامەنووسێكی كوردی سووریا ئازاد كرا
ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی كوردی سووریا (عەبدولمەجید تەمەر) كە بەهۆی بەشداریكردنی لە خۆپێشاندانەكانی ئازاری ڕابردووی سووریا دەستگیر كرابوو، ئازاد كرا.

ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاكوانە كوردەی سووریا بە هۆی بەشداریكردن لە خۆپێشاندانەکانی دژ بە ڕژێمی بەعس لە سووریا، لە 31 ئایاری 2011 لەگەڵ هاوڕێیەكیدا، لە لایەن ئەمنی سیاسیی قامیشلو دەستگیر كراون.

زانیارییەكان ئاماژە دەدەن كە بێ ئەوەی تۆمەتی دەستگیركردنەكەیان لەلایەن دادگاوە بە هۆی بەشداریكردنیان لە خۆپێشاندانەكان بسەلمێنرێت، لە گرتووخانەیەكی دەستەڵاتدارانی سووریادا بەندکرابوون و دوێنێش ئازاد كراون.

پێشتریش ڕیكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای لە دەستەڵاتی سووریا كردبوو كە رۆژنامەنووس و چالاكوان (عەبدولمەجید تەمەر)، ئازاد بكرێت.
Top