ئەرسەلان بایز دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی(ئازاد جوندیانی)، ڕایگەیاند کە دروستكردنی كابینه‌ی نوێ به‌پێی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتییه و ئاڵوگۆڕی پۆسته له نێوان فراكسیۆنی كوردستانیدا.
(جوندیانی) دوێنێ به كوردستانی نوێی راگه‌یاندووە: \""دیاریكردنی (نێچیرڤان بارزانی) له‌لایه‌ن برایانی پارتییه‌وه بۆ ئێمه جێگه‌ی پێشوازییه و جه‌نابی (مام جه‌لال) و یه‌كێتی پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن، له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی و هه‌روه‌ك پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم پڕ ده‌كه‌ینه‌وه.\""
له‌باره‌ی دیاریكردنی كه‌سه‌كانیشه‌وه، (جوندیانی) دەڵێت: هێشتا ئه‌وه یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه و به‌ڵام (د.ئه‌رسه‌لان باییز) ده‌بێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان و (د. به‌رهه‌م)-یش ته‌فه‌روغ ده‌كات بۆ كاروباری حزبی. به‌ڕێنوێنێ و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) ئه‌ركی حزبی خۆی وه‌ك جێگری سكرتێری گشتی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی تر رایی ده‌كات بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری یه‌كێتی.\""
ئەو ته‌ئكیدیشی كردووەتە‌وه كه نه ئه‌وان و نه پارتی هیچ ڤیتۆیه‌كیان له‌سه‌ر كاندیده‌كانی یه‌كتری نییه."