(بارزانی) و نوێنەرانی كورد لە بەغدا، قەیرانی ئێستا و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوو دەكەن
بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمەڵی ئیسلامی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری گوت كە هەرسێ لایەنی ئپۆزسیۆن(گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ) هەریەك بە نوێنەرێك لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)-دا بەشدارن.
(تۆفیق كەریم)، گوتی كە نوێنەری ئەوان لەو كۆبوونەوەیەدا کە ئەم ئەمڕۆ چوارشەممە لە هاوینەهەواری سەڵاحەددین بەڕێوە دەچێت، پەرلەمانتار (فاتیح كەریم)ـە. بە بڕوای ئەو سەرەكیترین بابەت كە بخرێتە بەر باسیەوە دۆخی قەیراناویی ئێستای عێراق دەبێت و هاوكات كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و بەغدایش تاوتوو دەكرێت.