وه‌زیری په‌روه‌رده پێشوازی له پارێزگاری هه‌كاری كرد
سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌كاری خۆشحاڵی خۆی له پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌گشت بواره‌كان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هه‌رێمی كوردستان بۆته مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی و تیایدا مافی توركمان و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان، بێ جیاوازی دابینكراوه.
هه‌روه‌ها توركار دووپاتی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی بارزگانی و په‌روه‌رده‌یی و كلتووری نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌و ئاماژه‌شی بۆ رۆلی گرنگی به‌ڕێز وه‌زیری په‌روره‌ده‌دا ئه‌و كاته‌ی وه‌كو به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له توركیا كاری كردووه رۆلێكی باڵای بینیوه له قوڵكردنه‌وی گیانی برایه‌تی و ئاشتی و دیالۆگ له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد‌و توركدا.
سه‌فین دزه‌یی خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ی شانده توركییه‌كه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م حه‌ز به په‌یوه‌ندی دۆستانه ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دراوسێكانیدا.