به‌رپرسی نوسینگه‌ی كونسوڵگه‌ری وڵاتی سوید له هه‌رێم ده‌ستبه‌كاربوو
جێگری په‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وێرای به‌خێرهێنان به ناوی فه‌رمانگه‌و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پیرۆززبایی ده‌ست به‌كاربوونی لێ كردوو ئاماده‌یی ته‌واوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نیشاندا بۆ هاوكاری و كارئاسانی كردن بۆیان له پێناو سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان هه‌ردولاو. هه‌روه‌ها باس له‌و ده‌رفه‌تانه‌كران بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان له گشت ئاسته‌كان, له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا به‌رێزیان پوخته‌یه‌كی له سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌روی دنیای ده‌ره‌وه و ره‌وشی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد. هه‌ر له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر دواین به رووداوه‌كانی گۆره‌پانی سیاسی عێراق و بیر‌ورا له باره‌یه‌وه ئاڵوگۆركرا.
هاوكات كاروان جه‌مال باسی له كردنه‌وه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی له ووڵاتی سوید كرد به ئامانجی پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌ماهه‌نگی و به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانه له گه‌ڵ سوید له بواره‌كانی كه‌لتوری و رۆشینبیری و زانستی و په‌ره‌پێدان.
له به‌رامبه‌ردا خاتوو لویس كلیس به‌رپرسی نوسینگه‌ی كونسوڵگه‌ری شانیشینی سوید له هه‌رێم خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ ئه‌و دیداره و سه‌رسامی نیشاندا به ره‌وشی ئارامی هه‌رێمی كوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیه دوولایه‌نه و كاركردن بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه له خزمه‌تی هه‌ردوولا بێت.