سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كۆبۆوه
له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی د.دلاوه‌ر عه‌لادین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بایه‌خه‌وه باسی له رۆڵی ئێستا‌و رابردوویی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كرد له خزمه‌تكردن و پێشخستنی ره‌وتی خوێندن و زانست له كوردستان و پێگه‌یاندنی كادر و كه‌سانی به‌هره‌مه‌ند و پسپۆڕ بۆ خزمه‌تكردنی میلله‌ته‌كه‌مان.
بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به ئاستی خوێندن‌و زانست له‌م زانكۆیه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر زوو جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كه‌مپی نوێی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كرده‌وه و رایگه‌یاند قۆناغی ئه‌مڕۆی گه‌شه‌كردنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌م زانكۆیه ئه‌وه‌ده‌خوازێت چی زووه كه‌مپی نوێی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بخه‌ینه قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیشی: \"جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر لای مه‌به‌سته پرۆژه‌ی كه‌مپی نوێی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین دروستبكرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راسپارد زووبه‌زوو ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێبكرێت و ئێمه‌ش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هاوكار و پشتیوانی سه‌رخستنی ئه‌م داواكارییه دێرینه‌ی زانكۆ و خه‌ڵكی هه‌ولێرین\"".
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌ئكیدی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆبوونی دامه‌زراوه‌یی و ئیداری و مالی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانكۆكانی تری هه‌رێمی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حیزب و ده‌ستتێوه‌ردانی ناقانونی كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌بایه‌خه‌وه باسی له هه‌نگاوه‌كانی ریفۆرمی سیسته‌می خوێندن و زانكۆكان كرد و ئاماژه‌ی كرد \""هه‌نگاوی زۆرترمان له پێشه بۆ سه‌رخستنی ته‌واوه‌تی ئه‌م ریفۆرمه بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به هاریكاری هه‌موولایه‌ك هه‌یه\"".
له‌وته‌یه‌كیشیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پشتیوانی خۆی بۆ دروستكردنی كه‌مپی نوێی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و سه‌ربه‌خۆبوونی زانكۆكان و به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ریفۆرمی خوێندن و سیسته‌م كرده‌وه.
دواتر د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری خوێندنی باڵای كرد له پشتیوانی و پشتگیریكردنیان له په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی كه‌مپی نوێی زانكۆ و سه‌ربه‌خۆبوونی ئیداریی و دارایی زانكۆ.
دواتر ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و راگره‌كان سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه گرنگه و سه‌ربه‌خۆبوونی زانكۆ و ریفۆرم خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك چه‌ند كێشه و گرفت و داواكارییان خسته‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان و دابینكردنی ئامێر و پێداویستی تاقیگه‌ی كۆلیژه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی حكومه‌ت داوایكرد راپۆرت و ده‌رخسته‌ی ئه‌و پێداویستیانه به‌رزبكرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان و پشتیوانی خۆشی بۆ ئه‌و داوایانه و پێداویسیتییه‌كانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین و سلێمانی و دهۆك و ئه‌وانی تر ده‌ربڕی."