سەرۆكی حكومەت: كاتی رادەستكردنەوەی حكوومەتە

سەرۆكی حكومەت: كاتی رادەستكردنەوەی حكوومەتە
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند کە لە مانگی ئەیلوولی ڕابردووەوە داوای دەستلەكاركێشانەوەی خۆی داوەتە سەرۆكی هەرێم. هاوکات گوتی کە ئێستایش کاتی ڕادەستکردنەوەی حکوومەتە.


لە كاتی دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانە و قوتابخانەیەكی 24 پۆلی لە ناو پرۆژەی دیلان سیتی لە شاری سلێمانی(دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح)، سەبارەت بە كاری دووساڵی رابردووی كابینەی شەشەم بە رۆژنامەنووسانی گوت \"لەم دوو ساڵەدا دەرفەتی كاركردنم هەبووە و هیوادارم سەركەوتووبووبێتم.\""

(د. بەرهەم ساڵح) لەبارەی ئەم دواکەوتنەوە دەڵێت \""ناكرێت ئەم وڵاتە لە حاڵەتی بێنەوبەرەدا بێ و ئەمڕۆ و بەیانی بكرێت، چونكە فەرمانڕانێتیی ئەم وڵاتە بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە.\""

دووپاتیشی کردەوە کە مەسەلەی ڕادەستکردنەوەی حکوومەت لەلای ئەو یەكلایی بووەتەوە. بەڵام وەک ئەو گوتی سەرۆكی هەرێم(مەسعوود بارزانی) پێی باش بووە تا سەری ساڵ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

بەپێی رێكکەوتنامەی نێوان پارتی و یەكێتی بڕیار وایە حكوومەت رادەستی پارتی بكرێتەوە و پێویست بوو لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەم ئەم کاری ئاڵوگۆڕییە بەڕێوە بچێت."
Top