تێكڕاى پارتە سیاسییەكانى كورد لە ناساندنى كوردستان و خوێندن بەزمانى كوردى كۆكن

تێكڕاى پارتە سیاسییەكانى كورد لە ناساندنى كوردستان و خوێندن بەزمانى كوردى كۆكن
بۆ ئەوەى وشەى كوردستان و خۆێندن بەزمانى كوردى لەناو دەستوورى توركیادا جێگیر بكرێ، پارت و لایەنە سیاسییەكانى كوردى توركیا لە شارى دیاربەكر /911 كم باشوورى رۆهەڵاتى ئەنقەرە/ لە كۆبوونەوەیەكى بەرفرەواندا كۆك بوونى خۆیان راگەیاند.

پەیامنێرى ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) گواستییەوە، ئێوارەى دوێنێ چوارشەم پارتى ئاشتى و دیموكراسى \"بەدەپە\""، پارتى ماف و ئازادییەكان \""هاكپار\""، پارتى هەماهەنگى و یەكسانى \""كادەپ\""، و پارتى ئازادیی سۆسیالیستى كورد \""ئۆسەپە\""، بزووتنەوەى شۆڕشگێڕانى دیموكراتخواز \""تەدەشەكە\""، كۆنگرەى كۆمەڵگەى دیموكراسى \""دەتەكە\"" و یەكێتیی بزاڤەكانى نەتەوەیی \""تەڤكورد\"" كۆبوونەوەیەكى بەرفرەوانیان لە هۆڵى كۆبوونەوەكانى \""سومەر پارك\"" لە شارى دیاربەكر ساز كرد.

سەرۆكى پارت و لایەنە سیاسییەكانى كورد لەو كۆبوونەوەیەدا بەشێوەیەكى تێروتەسەل لەبارەى جێگیركردنى گشت مافە سەرەكییەكانى كورد لەناو دەستوورى توركیادا كرد و دووپات كرایەوە كە هەرگیز لەسەر خاڵەكانى ناساندنى ناوى كوردستان و خوێندن بەزمانى كوردى سازشى لەسەر نەكرێ.

هاوكات سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسى \""بەدەپە\"" و بەیڕام بۆزیەل سەرۆكى پارتى ماف و ئازادییەكان \""هاكپار\"" چوار خاڵى گرینگیان خستەڕوو بۆ ئەوەى لە دەستوورى نوێى توركیادا جێگیر بكرێ كە بریتی بوون لە ناساندنى شووناسى كوردى و گەرەنتیكردنى پاراستنى مافەكانى، مافى رێگەپێدان بۆ بۆ ئەنجامدانى چاڵاكى سیاسی و رێكخراوەیی و بەكارهێنانى ناوى كورد و كوردستان و متمانە پێ بەخشینی.

هەروەها بەرەسمیكردنى زمانى كوردى و رێگەپێدانى بۆ خوێندن لە هەموو داودەزگەكاندا و رێگەپێدان بۆ ئەوەى كورد دەسەڵاتى خۆى لە جوگرافیاى كوردستاندا بەڕێوە ببات و ئەركەكانى خۆى راپەڕێنێ. دواتر دەمیرتاش و بۆزیەل كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز كرد و وەڵامى پرسیارگەلى رۆژنامەنووسانیان دایەوە."
Top