له‌یلا زانا: چه‌ك زه‌مانه‌ته بۆ كورد
له‌مباره‌یه‌وه وتی: له‌ئێستادا گه‌یشتوینه‌ته خاڵێك له‌خه‌باتی چه‌كداری، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ دانانی چه‌ك نیم، ئه‌م چه‌كانه زه‌مانه‌تن بۆ كورد، تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی كورد له ئارادا بێت، چه‌ك گه‌ره‌نتییه بۆ كورد، بێمتمانهییهك له‌نێوان كورد‌و ده‌وڵه‌تی تورك هه‌یه و ده‌بێت ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوی زیاتر بنێت بۆ نه‌مانی ئه‌م بێمتمانه‌ییه، كورد قوربانی ده‌ستی ناعهدالهتییهو ده‌وڵه‌تیش ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی كردوه، نابێت مه‌سه‌له‌ی چه‌كدانان باس بكرێت به‌بێ به‌خشینی پێگه‌یه‌ك و گهرهنییهكی یاسایی بۆ كورد، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ كپكردنی چهكدام، چونكه نابێت چیترو له‌وه زیاتر خوێنی گه‌نجان بڕێژرێت .
سه‌رچاوه/ توده‌ی زه‌مان