سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ساڵی نوێی زایینی له گه‌لی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی 2012ی زایینیه‌وه ، سڵاو و پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق و ته‌واوی جیهان ده‌كه‌م ، به تایبه‌تی خوشك و برایانی خۆشه‌ویست و حزب و لایه‌نه سیاسی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی مه‌سیحی له كوردستان و ئه‌و خوشك و برا مه‌سیحیانه‌ی كه به هۆی تیرۆر و سیاسه‌تی تۆقاندن روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه وه‌كو په‌ناگه‌یه‌كی ئارام و سڵاوی پڕ له دڵسۆزیش به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و كیمیاباران و ئه‌نفالكراوه‌كان و گشت برا پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نم.
هیوادارم ساڵی نوێ ، ساڵی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و خۆشگوزه‌رانی و حوكمی قانون و مكومكردنی پێكه‌وه ژیانی برایانه و به‌یه‌كه‌وه كاركردنی هه‌موو پێكهاته و هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان بێت له پێناو پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێم له رووی سیاسی و دیموكراتی و خێروخۆشیی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئارامی و سه‌قامگیریش گشت شوێنێكی عیراق بگرێته‌وه و چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بۆ ته‌نگژه سیاسییه‌كه‌ی ئێستای بدۆزێته‌وه به پشت به‌ستن به ده‌ستوور و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و په‌راوێز نه‌خستنی هیچ پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته‌كانی و مافی هه‌موو لایه‌كیش پارێزراو بێت .
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
31/12/2011