روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی یه‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئه‌ركی مرۆیانه‌ی خۆی زانی به‌هانای خه‌ڵكی لێقه‌وماوی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 23\\10\\2011 و رۆژانی دواتری شاری وان و ده‌ورووبه‌رییه‌وه بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌وره‌ترین هاوكاری، كه پێكهاتبوو له (200) كه‌ره‌ڤانه به هه‌موو پێداویستییه‌كانییه‌وه گه‌یانده ناو شاری وان و له‌لایه‌ن پارێزگاری شاری وانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی له‌و هاوكارییه كرا‌و سۆزی دا كه هه‌موو كه‌ره‌ڤانه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كۆبكاته‌وه به‌ناوی (كۆمه‌ڵگه‌ی بارزانی)، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش والی وان شوێنێكی له (گه‌ڕه‌كی بوزخانه) دابینكرد و كه‌ره‌ڤانه‌كانی دابه‌شكرد به‌سه‌ر خێزانی ئه‌و مامۆستایانه‌ی له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه زه‌ره‌رمه‌ندبوون، به‌مەبە‌ستی رانه‌وه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندن له‌شاره‌كه‌دا. ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان (جگه له‌و ده‌زگایانه‌ی خۆیان به ئه‌هلی ده‌زانن) به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش رووماڵی ئه‌م كاره خێرخوازییه‌ی ده‌زگایان كرد، هاوكات زۆربه‌ی ده‌زگا ناوداره‌كانی وڵاتی توركیا به راپۆت و هه‌واڵ باسیان له گه‌وره‌یی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كردووه، بۆ راستی ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌توانرێ سه‌یری ئه‌رشیفی وێبساتی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی توركیا بكه‌ن.
به‌داخه‌وه یه‌ك دوو رۆژنامه و گۆڤار له‌كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی پیشه‌یی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون له‌كاتی به‌ڕێكردنی ئه‌و هاوكارییه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، كه‌چی كه‌وتوونه‌ته دوای هه‌واڵێكی ناڕاستی سایتێكی شۆڤێنی توركی، كه گوایه له‌شاری وان هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك دروست نه‌كرا‌وه به‌ناوی (كۆمه‌ڵگه‌ی بارزانی) یه‌وه و وێنه‌ی بارزانیی نه‌مر له كه‌ره‌ڤانه‌كان لێكراوه‌ته‌وه، لێره‌دا ئێمه بۆ رای گشتی كوردستان روون ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی شاری وان سه‌باره‌ت به دروستكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه و به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك (كۆمه‌ڵگه‌ی بارزانی) له وان دروستكراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش وێنه‌ی بارزانیی نه‌مر له‌كه‌ره‌ڤانه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه. جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی شاری وان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه كاروانێك كه 100 كه‌ره‌ڤانه‌ی له‌خۆگرتبوو ره‌وانه‌ی شاری وان كردووه و 100 كه‌ره‌ڤانه‌ی دیكه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ڕێوه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی خانووه پلاستیكییه‌كانی (كه‌ره‌ڤانه‌كانی) كۆمه‌ڵگه‌ی بارزانی له شاری وان ده‌بێته 400 دانه.
راگه‌یاندنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی
30\\12\\2011