گوته‌بێژی پارتی: خۆمان ئاماده ده‌که‌ین دوای سه‌ری ساڵ حکومه‌ت وه‌ربگرینه‌وه
\"جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی\"" گوته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: قسه له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه و پێشنیاریش کراوه که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پێنجقۆڵی له‌نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام زانیاریمان له‌سه‌ر ئاماده‌کارییه‌کان پێ‌نه‌گه‌یشتووه.
جه‌عفه‌ر ئێمنیکی ئاشکراشی کرد: ئەمیری کۆمەلی ئیسلامی (عه‌لی باپیر) له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی‌دا له‌گه‌ڵ سەرۆک (مه‌سعود بارزانی) قسه‌ی کردووه به‌ڵام ئاگاداری ناوه‌رۆکی قسه‌کان نیم، هه‌رچه‌نده بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته سیاسییه‌کان هه‌وڵ و کۆشش هه‌یه و هه‌موو لایه‌ک دان به‌وه داده‌نێن که ده‌بێت په‌له بکرێت بۆ له‌ناو بردنی ناکۆکییه سیاسییه‌کان."