بەدەپە بەرپرسیارەتیی كۆمەڵكوژییەكەى شارى شڕناخ دەخاتە ئەستۆى وەزیرى ناوەخۆى توركیا

بەدەپە بەرپرسیارەتیی كۆمەڵكوژییەكەى شارى شڕناخ دەخاتە ئەستۆى وەزیرى ناوەخۆى توركیا
ئەندامێكى سەركردایەتیی پارتى ئاشتى و دیموكراسى \"بەدەپە\"" بەرپرسیارەتیی كۆمەڵكوژى گوندى ئۆڕتاسووى سەر بەشارى شڕناخ كە نێزیكەى 40 هاووڵاتیی كوردى تێیدا هاتنە كوشتن، خستە سەر ئەستۆى وەزیرى ناوەخۆى توركیا.

نیعمەت سەزگین ئەندامى سەركردایەتیی پارتى ئاشتى و دیموكراسى \""بەدەپە\"" لە شارى وان/1237 كم باشوورى رۆهەڵاتى ئەنقەرە/ بەمەبەستى دەربڕینى ناڕەزایی بەرامبەر كۆمەڵكوژییەكەى گوندى ئۆڕتاسوو، كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیی لەبەردەم باڵەخانەى پارتەكە كرد و كردەوەكەى ریسوا كرد.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا كە پەیامنێرى ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) تێیدا بەشداربوو، سەزگین گوتى \""دەوڵەتى توركیا بەهەموو شێوەیەك هەوڵى لەناوبردنى گەلى كورد دەدات و بەردەوام پیلان دەگێڕن. پێشتر بەگرتن و دادگەییكردنى رۆشنبیران و رووناكبیرانەوە هەوڵی قڕكردنى كوردیان دەدا، ئەمجارەش بەوە نەوەستان، بگرە دەستییان بەكۆمەڵكوژى كرد\"".

سەزگین گوتى، بەرپرسیارەتیی ئەو كۆمەڵكوژییە دەخەمە ئەستۆى ئیدریس نەعیم شاهین وەزیرى ناوەخۆى توركیا، چونكە بەردەوام دژایەتیی كورد دەكات و لە لێدوانەكانیشیدا ئاماژە بەهەستی دوژمنكارانەى بەرامبەر بەكورد دەكرێ و پێشتریش بەر لە وەرگرتنى ئەو پۆستەى گوتبووى \""كوردى كوژراو باشترین كوردە\"".

ئەو بەرپرسەى \""بەدەپە\"" میدیاى توركى شەرمەزار كرد و گوتى \""میدیاى تورك، كاتێك رووداوێك لەبارەى كوردەوە دەبێ هەموویان كەڕ و كوێر دەبن و رووداوەكان رووماڵ ناكەن\"".

درەنگانى دوێنێ شەو، باڵەفڕە شەڕوانییەكانى توركیا، بەپێى زانیارییەكى هەواڵگرییەوە گوندى \""ئۆڕتاسوو\""ى شارۆكەى ئۆڵودەرەى سەر بەشارى شڕناخ/1174 كم باشوورى رۆهەڵاتى ئەنقەرە/ كە زۆر نێزیكە لە سنوورى هەرێمى كوردستان بۆردمان كرد و نێزیكەى 40 هاووڵاتیی هاتنە كوشتن و 13 كوژراو لە تەمەنى نێوان 12-18 سالأ دەبن. سوپاى توركیا راى گەیاند كە بۆردمانەكە بۆ چەكدارانى پەكەكە ئەنجامدراون نەك قاچاخچییەكانى گوندەكە كە بۆ هێنانى سووتەمەنى ئاودیوى سنوور بووبوون و ئەو شوێنەى كە ئەوان بەكاریان هێناوە، شوێنى دزەكردنى \""پەكەكە\""یە بۆ ناو خاكى توركیا. "
Top