حكوومەتی هەرێم نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێ بەرامبەر بۆردمانەكەی توركیا

حكوومەتی هەرێم نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێ بەرامبەر بۆردمانەكەی توركیا
حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر بۆردمانە ئاسمانییەكەی شەوی رابردووی باڵەفڕە شەڕوانەكانی توركیا راگەیاند كە بەهۆیەوە نێزێكەی 40 كەس بوونە قوربانی.

فایەق تۆفیق بریكاری وەزارەتی ناوەخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەم هەڵوێستی حكوومەتی هەرێمی تایبەت بۆ ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) گواستەوە و رای گەیاند \"حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانە لەو بۆردمانەی باڵەفڕە شەڕوانییەكانی توركیا بۆ سەر گوندێكی نێزیك سنووری هەرێمی كوردستان ئەنجامیان دا\"".

دووپاتی كردەوە \""ئەو جۆرە بۆردمانانە رۆژێك و دوو رۆژ نییە، ئێمە وەك نەتەوەی كورد و حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانین لەو بۆردمانانە كە بەهۆیەوە خەڵكی سڤیلی ناوچەكە بوونەتە قوربانی\"".

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ حكوومەتی هەرێم هەوڵ نادا بۆ راگرتنی ئەو بۆردمانانە لەلایەن توركیاوە تۆفیق گوتی \""دەسەڵاتی ئێمە تەنیا ئەوەیە ناڕەزایی دەرببڕین، بەردەوامیش لە هەوڵدا بووینە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە بۆدمانانە خەڵكی سڤیل نەكاتە ئامانج\"".

\""بەهاوئاهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق كار بۆ ئەو جۆرە پرسانە كراوە، بەڵام حكوومەتی توركیا پتر گوێ لە حكوومەتی عێراق دەگرێ نەك هەرێم\"".

درەنگانى دوێنێ شەو، باڵەفڕە شەڕوانییەكانى توركیا، بەپێى زانیارییەكى هەواڵگرییەوە گوندى \""ئۆڕتاسوو\""ى شارۆكەى ئۆڵودەرەى سەر بەشارى شڕناخ /1174 كم باشوورى رۆهەڵاتى ئەنقەرە/ كە زۆر نێزیكە لە سنوورى هەرێمى كوردستان بۆردمان كرد و نێزیكەى 40 هاووڵاتیی هاتنە كوشتن و 13 كوژراو لە تەمەنى نێوان 12-18 سالأ دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەم سەرۆكی بەدەپە 3 رۆژ ماتەمینی بەهۆی ئەو بۆردمانەوە راگەیاند و گوتی ئەوە كۆمەڵكوژییە وە نایەتە شاردنەوە.
"
Top