بۆردومانه‌كه‌ی توركیا كوژرانی 48 هاووڵاتی مه‌ده‌نی لێكه‌وتوه‌ته‌وه
له‌وباره‌یه‌وه شایه‌تحاڵێك له ناوچه‌ی حه‌فتانینه‌وه تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی له‌و هێرشانه‌دا كوژراون له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بوون له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆیان و كاری قاچاخچێتییان كردووه به‌مادده خۆراكیه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌و هاووڵاتیانه له‌ناوچه‌ی حه‌فتانینی نێوان هه‌رێم و توركیا كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كی سوپای توركیاوه‌و دواتریش له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه بۆردومان كراون.
هاوكات ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه له‌و هێرشه‌دا48 كه‌س كوژراون و دواتریش توانراوه ته‌رمی 36 كه‌س له‌و كوژراوانه ببینرێنه‌وه و وتیشی دوو كه‌سی تر له‌و هێرشه‌دا برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شه‌رناخ كراون.